img
24/10/2011 , 06:44 ص

چالاکیه‌کانی نووسینگه‌ی وه‌زیر

چالاکیه‌کانی نووسینگه‌ی وه‌زیر

1)کردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌ نه‌خۆشانه و بنکه‌ ته‌ندروستیه‌کان له‌ لایه‌ن جه‌نابی وه‌زیره‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی

1. له‌ رۆژی 5/2/2010 د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌ سه‌ردانی گوندی کونه‌ فلوسه‌ی کردو له‌ ڕێوره‌سمێکدا بنکه‌ی ته‌ندروستی و خانوویه‌کی کارمه‌ندی له‌ گوندی کونه‌ فلوسی کرده‌وه‌ که‌ له‌ سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و به‌ بری 470000 هه‌زار دۆلار بوو.

2. له‌ رۆژی 1/3/2010 د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ته‌ق ته‌قی کرده‌وه‌.نه‌خۆشخانه‌که‌ 50 قه‌ره‌وێله‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و به‌ بری 2 ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار دۆلار بوو.

3. کردنه‌وه‌ی (2)نه‌خۆشخانه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر و(3) نه‌خۆشخانه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی وه‌(1) نه‌خۆشخانه‌ له‌ پارێزگای دهۆک وه‌ (1) له‌ رانیه‌ وه‌ (1)نه‌خۆشخانه‌ له‌ گه‌رمیان وه‌ (2) نه‌خۆشخانه‌ له‌ شاری شاره‌زوور.

4. کردنه‌وه‌ی (9)بنکه‌ی ته‌ندروستی له‌ پارێزگای هه‌ولێر

5. کردنه‌وه‌ی (3) بنکه‌ی ته‌ندروستی له‌ پارێزگای دهۆک

6. کردنه‌وه‌ی (23) بنکه‌ی ته‌ندروستی له‌ پارێزگای سلێمانی

7. کردنه‌وه‌ی (4)بنکه‌ی ته‌ندروستی له‌ شاره‌زوور (هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید)

8. کردنه‌وه‌ی (3) بنکه‌ی ته‌ندروستی له‌ گه‌رمیان

9. کردنه‌وه‌ی (2) بنکه‌ی ته‌ندروستی له‌ چه‌مچه‌مال

2)دانانی به‌ردی بناغه‌ بۆ دامو ده‌زگا ته‌ندروستیه‌کان

1. نه‌خۆشخانه‌ی چاندنی مێشک له‌ پارێزگای سلێمانی

2.نه‌خۆشخانه‌ی 50 قه‌ره‌وێله‌یی له‌ بیاره‌

3. نه‌خۆشخانه‌ی ژنان و مناڵبون له‌ سلێمانی (200) قه‌ره‌وێله‌

4. نه‌خۆشخانه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی سنگی منداڵ له‌ پارێزگای سلێمانی

3)به‌رێز دکتۆر تاهیر عه‌بدوالله‌ هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌موو رۆژانی دوشه‌ممه‌ چاوی به‌ هاوڵاتیانی ناو هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێت وه‌ له‌ گیروگرفته‌کانیان ده‌کۆڵێته‌وه‌ داخوازیه‌کانیان به‌ پێی یاساو رێنمایی جێبه‌جێ ده‌کات.

 4)چه‌ندین کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به‌ دوا پێشهاتی ئه‌نفلۆنزای په‌تاییH1N1  ناسراو به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز سازکرد.

5)له‌ ڕۆژی 7/4/2010 وۆرک شۆپێک ئه‌نجام درا به‌ ناونیشانی (پاراستنی مافی نه‌خۆش بنه‌مای ڕه‌وشتی پزیشکی یه‌) و له‌ ئه‌نجامدا لیستی گونجاو بۆ مافی نه‌خۆش ئاماده‌ کرا.

6)له‌ ڕۆژی 4/5/2010 وۆرک شۆپێک ئه‌نجام درا به‌ مه‌به‌ستی پێشخستنی سیسته‌می کۆنترۆلی جۆری ده‌رمان و پێداویستی پزیشکی له‌ کوردستان به‌ هاوکاری KMCA ‌‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت.

7)له‌ ڕۆژی 20/4/2010 کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکی منداڵان له‌ هه‌رێمی کوردستان کرایه‌وه‌.

8)له‌ ڕۆژی 28/4/2010 وۆرک شۆپێک له‌سه‌ر بابه‌تی پێشخستنی سیسته‌می ته‌ندروستی له‌ کوردستان به‌ هاوکاری وه‌فدی دانیمارکی هانس ئۆڵی له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت سازکرا.

9)له‌ ڕۆژی 28/4/2010 وۆرک شۆپێک به‌رێوه‌چوو بۆ رێکخستنه‌وه‌ی ئیش و کاری په‌رستاران و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و له‌ ئه‌نجامدا (وه‌صفی وه‌زیفی) بۆ په‌رستاران بۆ په‌رستاران ئاماده‌کرا.

10)له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی 16/8/2010 به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر دکتۆر تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان وه‌ به‌رێوه‌به‌ره‌  گشتیه‌کانی وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ک له‌ پزیشکانی ددان له‌ هۆڵی کۆبونه‌وه‌کانی وه‌زاره‌ت و یه‌که‌م جار سیمینارێکی تایبه‌ت به‌ نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ددان بۆ پرۆفیسۆر دکتۆر(رائد سعید ساده‌) مامۆستایی زانکۆی نیویۆرکی-کۆلێژی پزیشکی ددان سازکرا.

11)له‌ ڕۆژی 4/8/2010 له‌ هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانکۆی سه‌لاحه‌ددین له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان و به‌رێز د.عصام نامق بریکاری وه‌زیری ته‌ندروستی حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ وۆرک شۆپی متمانه‌ به‌خشین (تلاعتمادیه)بۆ نه‌خۆشخانه‌ و بنکه‌ ته‌ندروستیه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق سازکرا به‌مه‌به‌ستی دانانی په‌وه‌ری ستانده‌رد بۆ رێکخستنی کاری ته‌ندروستی و چاکترکردنی چۆنیه‌تی خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌ نه‌خۆشخانه‌ و بنکه‌ ته‌ندروستییه‌کان به‌جۆرێک که‌ هاوتا بچێت له‌گه‌ڵ پیچوه‌رانه‌ی که‌له‌ ناوچه‌که‌ وڵاتانی تری جیهان پشتی پێده‌به‌سترێت بۆ متمانه‌ به‌خشین به‌ نه‌خۆشخانه‌ و بنکه‌ ته‌ندروستییه‌کان

12)له‌ ڕۆژی 9/8/2010 له‌ هۆڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز وه‌زیری ته‌ندروستی به‌رێز د.تاهیر عه‌بدولله‌ هه‌ورامی سیمینارێکی تایبه‌ت سازکرا بۆ گفتوگۆ کردن ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له‌گه‌ل رێکخراوی ‌هارتلاند ئه‌لایه‌نس بۆ پێداویستی و مرۆیی و مافی مرۆڤ ئاماهده‌ کرابوو.

13)له‌ ڕۆژی 20/6/2010 له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێزان د.تاهیر عه‌بدولله‌ و د.علی سندی وه‌زیری پلان دانان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت سازکرا بۆ خستنه‌ رووی راپۆرتی یه‌که‌می کۆمپانیای(ره‌ند) که‌ یایبه‌ته‌ به‌ چاکسازی سیسته‌می ته‌ندروستی لهکوردستان.

14)دوایی چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ له‌ که‌سانی پسپۆر له‌ له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستییه‌کان بریاری کارکردن درا به‌ فۆرمی تایبه‌ت بۆ (هه‌ڵسه‌نگاندنی پزیشکان)خوڵاو-دێرین-پله‌به‌ند.

15)کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیر له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاروباری ته‌ندروستی بۆ تاوتوێکردن و پێکهێنانی لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌ۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای خوێن به‌ربوون که‌ له‌ پارێزگای موصڵ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ له‌ 10 تا 11/5/2010

16)پێکهێنانی لێژنه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه و یاسای تایبه‌ت به‌ پزیشکی ده‌روونی به‌ هاوکاری رێکخراوی هارتلاند.

17)له‌ ڕۆژی 6/10/2010 له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ ئاماده‌بونی به‌رێز د. تاهیر عبدولله‌ هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌غدا و رێکخراوی (WHO)سازکرا ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی سییل.

18)له‌ ڕۆژی 5 تا 13/10/2010 ئاماده‌کاریه‌کانی کۆنفرانسی چاکسازی و پێشخستنی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی کوردستان.

19)ئیمزاکردنی رێککه‌وتن بۆ دانانی سیسته‌می ۆرد فیستا دوای سه‌ردانی به‌رێز وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ شاری به‌غدا له‌ رۆژی 21/10/2010.

20)له‌ رۆژی 22/11/2010 سیمینارێک سازکرا له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی سورێژه‌ که‌ له‌ لایه‌ن دکتۆر خالص به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو.

21)له‌ رۆژی 28/11/2010 له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی کۆنفرانسێک سازکرا ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌ کردن له‌ لایه‌ن به‌رێز جمیل علی رشید و دکتۆره‌ دره‌خت و رێکخراوه‌کانی ژنان به‌رێوه‌چوو.

22)ناردنی پزیشکان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ته‌واو کردنی خوێندنی باڵا(زماله‌ دراسیه‌).

ژماره‌ی پزیشکانی نێردراو بۆ وڵات بۆ خوێندنی باڵا(زماله‌ دراسیه‌)

کۆیه‌

شاره‌زوور

رانیه‌

گه‌رمیان

چه‌مچه‌ماڵ

دهۆک

سلێمانی

هه‌ولێر

4

5

1

3

/

18

39

66

ئه‌م ژمارانه‌ هه‌موو جۆره‌ خوێندنێک ده‌گرێته‌وه‌

23)ناردنی پزیشکان بۆ بۆردی عه‌ره‌بی و کوردی

شاره‌زوور

گه‌رمیان

رانیه‌

دهۆک

سلێمانی

هه‌ولێر

4

1

1

25

25

51بۆردی عه‌ره‌بی 7 بۆردی کوردستان

24)ژماره‌ی شاندکراوانی پزیشک و کارمه‌ندانی جۆراوجۆر بۆ ده‌ره‌وای ووڵات (51)وه‌ گشت خه‌رجیه‌کان له‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو.

25)پزیشک و کارمه‌ندانی جۆراوجۆر شاندکراون بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات (106)وه‌ گشت خه‌رجیه‌کان له‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ ره‌کخراوی جۆراوجۆر بوو.